Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 14:45

نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

جه‌ختیان له‌ گرنگیی به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر - به‌غدا كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پاراستنی ئارامیی سیاسی و سه‌قامگیریی ئه‌منیی عێراق و گرنگیی به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 له‌ هه‌ولێر، هه‌ردوولا كاری په‌رله‌مانی و یاسادانان و بابه‌تی بودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریان خسته‌ باس و تیشكیان خسته‌ سه‌ر دۆخی ئاواره‌ عێراقییه‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داهاتوویان و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان.

په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان و پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.