له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنزلیگ و له‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆناو بروسیا دۆرتمۆند كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ كۆتایی هات، جۆردی ئه‌لبا به‌رگریكاری بارسا پێنج خولهك به‌ر له كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌م به‌هۆی پێكانی ماسولكه‌كانی به‌ناچاری یاریگای جێهێشت
له‌مباره‌وه ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه ئه‌لبا به‌هۆی گرژبوونی ماسولكه‌كانی قاچی چه‌پی بۆ ماوه‌ی ده بۆ پازده ڕۆژ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه، لای خۆیه‌وه یانه‌ی بارسه‌لۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێكانی جۆردی ئه‌لبای پشتڕاست كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌لبا بۆ ماوه‌یه‌ك له یانه‌كه داده‌بڕێ
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی بارسه‌لۆنه هاتووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لبا به‌نده به زوو چاكبونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی و ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌لبای ته‌مه‌ن 30 ساڵ له یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی گراناداو ڤیاریال له لالیگا به‌شدارنه‌بێت و ڕه‌نگه بۆ یاری به‌رامبه‌ر خیتافیش ئاماده‌نه‌بێت، به‌ڵام بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان له چامپیۆنس لیگ و له دووی تشرینی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزی بلاوگڕانا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.