پڕۆژەیەکی گرینگی قیڕتاوکردن بە ڕاخستنی چینی بایندەر لە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ (لە ژێر پردی گومرگی سەوزە و میوە بەدرێژایی نزیکەی یەک کیلۆمەتر) لە هەردوو ساید دەست پێدەکات، ههروهها پڕۆژەی پردی نێوان هەردوو گوندی بێریات ـ عەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شورش على بەڕێوەبەری شارەوانی شەش له لێدوانێكیدا به ماڵپهری كوردستان تیڤی راگهیاند: کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەیەکی گرینگی قیڕتاوکردن بە ڕاخستنی چینی بایندەر لە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ (لە ژێر پردی گومرگی سەوزە و میوە بەدرێژایی نزیکەی یەک کیلۆمەتر) لە هەردوو ساید دەست پێدەکات بەگوژمەی 195300000 لەسەر داهاتی 17% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ـ هەولێر.
له درێژهی لێدوانهكهی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش ڕاشیگەیاند کە پڕۆژەی پردی نێوان هەردوو گوندی بێریات ـ عەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بەگوژمەی 42000000 دینار لەسەر داهاتی 17% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ـ هەولێر.
پ/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.