به چاودێریی وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوانی ھه‌رێمی كوردستان، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتیی لاوان، سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتووریی، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كولتووره جیاوازه‌كان له شاری رانیه ده‌ستیپێكرد.
له‌شه‌وی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه له پاركی ده‌روازه‌ی رانیه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، جگه له گوتاری كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ و پێشوازییكردن له میوانه‌كان، ژماره‌یه‌ك له گرووپه به‌شداره‌كانی فێستیڤاڵ نمایشی كولتوور و ھونه‌ری خۆیان بۆ ئاماده‌بووان كرد و شه‌وی دووه‌م و سێیه‌میش به‌شێكی دیكه‌ی گرووپه به‌شداره‌كان به ھه‌مان شێوه نمایشی كولتوور و ھونه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن.
تیپه به‌شداربووه‌كانی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كولتووره جیاوازه‌كان، بریتیین له: تیپی نیشتمان بۆ رۆشنبیریی و ھونه‌ر و فۆلكلۆر له میسر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوور و ھونه‌ره میللییه‌كانی ھه‌ولێر، تیپی نیشتیمانیی ھونه‌ره میللیه‌كانی عێراق، نماییشی گرووپی ھونه‌ری شروستی ھیندستان، گرووپی ھرای قوچان له خوراسان، تیپی مۆسیقای ئه‌مازیغه‌كانی مه‌غریب (نجوم سوس و فاتمه تمنارت)، گرووپی له‌یزین سه‌ما بالی سلێمانی، تیپی عمون بۆ ھونه‌ری میللی له وڵاتی ئوردن، تیپی شاریای ھونه‌ری میللی ( ئیزیدی)، ده‌سته‌ی ھه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمانیی كوردستان، گرووپی میوزیكی نیگار بۆ ھونه‌ری مه‌كسیك و ئه‌مریكای لاتین، گروپی مۆزیكی چلكهزی له شاری دھۆك، تیپی برایه‌تی كه‌ركوك، گرووپی دریا دلان جنوب له ئێران، تیپی میوزیكی رانیه، تیپی میوزیكی كچانی رانیه.
شایانی باسه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كولتووره جیاوازه‌كان فێستیڤاڵه‌كه له لۆكاڵیی و ناوخۆییه‌وه ئێستا بووه‌ته فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی كه ھه‌شت وڵات تێیدا به‌شدارن جگه له تیپی ناوخۆیی، ئه‌م تیپانه‌ش ھه‌ریه‌كه‌یان نمایشی كولتووریی ره‌سه‌نایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
جێگه‌ی باسه سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتووری، ساڵی ٢٠١٠ دامه‌زراوه، كار له بواری ئاڵوگۆری كولتووری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات. تا ئێستاش چه‌ندین په‌یوه‌ندیی و پرۆگرامی كولتووریی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، لوبنان، ئوستڕاڵیا، توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ئه‌نجامداوه، ساڵانه‌ش فێستیڤاڵی كولتووریی بۆ كولتووره جیاوازه‌كان رێكده‌خات.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.