کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ڕۆژی 19-9-2019 لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان (ڕانیە- وەرتێ) کەسێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش برینداربوو.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە لە گوندی (نۆرە)ی سنووری شارەدێی سەرکەپکان، بەهۆیەوە کەسێک بە ناوی (نەجات عەلی) تەمەن 49 ساڵ، پیشەی کاسبکارە و دانیشتووی ناحیەی حاجی ئۆمەران گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش کە تەمەنی 16 ساڵە، برینداربوو.
ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری تۆیۆتا دەبڵ هایلۆکس بووە و شۆفێرەکەی راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە و بریندارەکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ڕانیە و تەرمی قوربانیەکەش دوای توێکاری لە پزیشکی دادی ڕاپەڕین، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.