عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ریی له كۆنگره‌ی جیهانیی پیشه‌سازی 2019 ، كه له شاری خیفی چین به‌ڕێوەدەچێت بەشدارییان کرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتارێكی پێشكه‌شكرد و وێڕای ئاماژه‌دان به‌په‌یوه‌ندیی دۆستانه و مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵات، داوای له چین كرد رۆڵی كارامه و كاریگه‌ری خۆی له عێراق بگێڕێت و ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت كه دۆخه سه‌خته‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی بوون بۆ له‌ناوبردنی زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی ژێرخانی و دواخستنی گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌شه‌پێدان.
عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شی جین پینگ سه‌رۆكی چین و لی كی شیانگ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت و بڕیاربه‌ده‌ستانی چین كۆده‌بێته‌وه و خواستی عێراق بۆ كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی له بواره‌كانی پیشه‌سازی، ته‌كنۆلۆژیا و وه‌به‌رهێنان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی چین وه‌ربگیرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواى له كۆمپانیا گه‌وره و جیهانییه‌كانی چین كرد وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رێگاوبان، به‌نداو، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی و ژێرخانی عێراق بكه‌ن و بەڵێنی ئەوەیدا كه عێراق هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی چین ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.