Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:54

نزیکه‌ى 36 هەزار که‌س لە نێو زیندانەکانی عێراق دان

كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقى راپۆرتێك بلاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقى رایده‌گه‌ینێت، 35 هەزار و 742 سزادراو لە نێو زیندانەكانی عێراقدا هەن.
 
له‌م باره‌وه‌ عوقەیل موسەوی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ راپۆرتێكی خستەڕوو ، كه‌ تێیدا ئاماژەی بەوە كردووه‌، كه‌ كۆمیسیۆن هەزار و 395 جار سەردانی زیندانەكانی پارێزگاكانی عێراقی كردووە.
 
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ گوتیشی" بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی داد 35 هەزار و 742 سزادراو لە زیندانەكان هەن، هەزار و 74 یان لەزیندانی چاكسازیین، چوار هەزار و 554 یشیان بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان لە زینداندان .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.