بە بۆنەی چل و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە، به گهرمى پیرۆزبایی له بهڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان. بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکى پڕ بەهایان دهڕوانین.
هەر بەم بۆنەیەوە دووبارە جەخت لەسەر كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە دەکەینەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە کاری دڵسۆزانهى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکات بۆ نیشتمان و گەلەکەمان.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.