پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له یاری تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆردی میوانی له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئینگلته‌را كرد كه بریار وایه یاریه‌كه كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رێوه بچێت
گواردیۆلا ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كات ئه‌ركی مان سیتی له‌و یاریه ئاسان نه‌بێت و له‌مباره‌وه گوتی، هه‌ندێك جار ڕكابه‌ره‌كانمان له ئێمه باشتر‌و وردتر یاری ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراویش تۆمارده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ گومانێكم نیه له‌وه‌ی یاریزانانی تیپه‌كه‌مان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان هه‌یه‌و به‌و په‌ڕی به‌هێزیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه، سه‌باره‌ت به پێكانی هه‌ردوو به‌رگریكاری سه‌ره‌كی مان سیتی، ئێمریك لاپۆرت و جۆن ستۆنز، گواردیۆلا ڕایگه‌یاند كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانان به‌هۆی پێكان گرفتیان بۆ دروست ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یاندا بژارده‌ی زۆریان له‌به‌رده‌سته‌و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو و لێهاتوون كه ده‌توانن شوێنی یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.