به‌پێی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێنمایی داوه به‌په‌له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌رجه‌م پێگه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سعوودیه بكشێندرێنهوه.
به‌گوێری رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی، حكومه‌تی عێراق داوای له حه‌شدی شه‌عبی كردووه به‌په‌له هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه بكێشێته‌وه، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ، ئه‌و هێزانه بكرێنه ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.