له ژیانیدا یه‌ڪجار هاوسه‌رگیری ئه‌ڪات و دوای پێڪهێنانی ژیانی خێزانی به‌ته‌نها نانناخوات ،ڪاتی نان خواردن هاوژینه‌ڪه‌ی بانگ ده‌ڪات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو چاوه‌ڕێی ده‌ڪات
ئه‌گه‌ر دیارنه‌بێ له دوای ده‌گه‌ڕێت تا ده‌یدۆزێته‌وه ،تاڪه باڵنده‌یه كه ڕێوڕه‌سمی خوازبێنی و ماره‌یی له مرۆڤه‌وه نزیڪه و ئه‌گه‌ر دڵی بچێته سه‌ر یه‌ڪێك دیاریه‌ڪی بۆ ده‌بات ، ئه‌گه‌ر لێی وه‌رگرت نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه و ده‌بێته ماره‌یی ، دوای ئه‌وه ده‌یبات بۆ سه‌یركردنی ئه‌و لانه‌ی ڪه بۆی ئاماده‌ڪردوه ،ئه‌گه‌ر چووه ژووره‌وه مانای ئه‌وه‌یه ڪه ڕازییه ، دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیری هاوژینه‌كه‌ی پێنج بۆ حه‌وت هێلكه ده‌ڪات و پاش هه‌ڵهێنانی ،ئیتر پێڪه‌وه ئه‌رڪی به خێوڪردنیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن .
له حاڵه‌تی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌ته‌نها ده‌ژی و جارێكی تر بیر له هاوسه‌رگیری ناڪاته‌وه ،به‌ڵكو زۆر ڪات به یادی ئه‌و ڕۆژانه‌وه ده‌ژی ڪه پێڪه‌وه بوون و ڪاتێ بیری بڪات ده‌فڕێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ڵبه‌ندییادگاری و وبۆنی ئه‌ویان لێدێت و ده‌ست ده‌كات به خوێندن و هاوار و ناسۆر و ناڵه .
تاكه باڵنده‌یه كه هه‌ست به بوونی ئاو ده‌كات له ژێر زه‌ویدا، سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێ زۆر سوودی لێ بینیوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاو‌و ، دوای ئه‌وه‌ی
ڪه شوێنه‌ڪه‌ی بۆ ده‌ستنیشان ده‌ڪرد ، ئه‌ویش فه‌رمانی ده‌ڪرد كه له‌و شوێنه‌دا بیر لێبده‌ن ، بۆیه‌به ئه‌ندازیاری ئاو ناسراوه.
باڵنده‌یه‌كی ئارام و سه‌ر ڕاست وڕاستگۆیه ، ناسراوه ، له كاتی بانگدان وقورئانی پیر‌وز خوێندندا گوێ ده‌گرێت و نا‌خوێنێت ،ده‌توانێ به‌بێ وچان هه‌زاران كیلۆمه‌تر ببڕێت و له وڵاتێكه‌وه گه‌شت بكات بۆ
وڵاتێكی تر به‌بێ نان و به‌بێ ئاو .
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه به باڵنده‌یه‌كی پیرۆز ناسراوه وله‌زۆربه‌ی وڵاتان كوشتنی ( ھود ھود ) ی قه‌ده‌غه‌یه.
سه‌رچاوه/ زانست و كۆمه‌ڵ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.