رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهنێت ، وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شاری چەرداولی پارێزگای ئیلام گیان لە دەستدانی جووتیارێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه تراکتۆرێک لە نزیک گوندی ئاسمان ئاوای شاری چەرداول وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی به‌ناوی عه‌لی مه‌هدی نیا کە جووتیارێک بووە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
سەرۆکی ئیدارەی پۆلیسی ئیلام لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە سەرنشینێکی دیکەی تراکتۆرەکە بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاوەدێرێی پزیشکیدایە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.