Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:55

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق که‌سێکی ئێرانییان له‌به‌سره‌ ده‌ستگیرکرد که‌ بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌کرد

رۆژانه‌ دوو هاووڵاتی ئێرانی له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌پارێزگای به‌سره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، كه‌سێكی ئێرانییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: تۆمه‌تبارێك له‌وانه‌ی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ستگیركراوه‌و كه‌سه‌كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی هه‌یه‌و 230 گرام مادده‌ی هۆشبه‌رو برێكی پاره‌ی بیانی و دوو ده‌مانچه‌و ته‌رازوویه‌كی پێبووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن رۆژانه‌ دوو هاووڵاتی ئێرانی له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌هۆكاری هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ نێو عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /رووسیا ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.