Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 11:40

به‌به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵای کوردستان یه‌که‌م لێدانى زه‌نگی خوێندن له‌قوتابخانه‌کانى مه‌خمور لێدرا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 21 ى 9 ى 2019 ، ده‌ستپێكى ساڵی نوێی خوێندن بوو بۆ ساڵی 2019 - 2020 له‌هه‌رێمی كوردستان ، له‌شاری دهۆك مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانى ئه‌و شاره‌ یه‌كه‌م زه‌نگی لێدانى خوێندنی لێدا

هه‌ر ئه‌مرۆ له‌قوتابخانه‌كانى مه‌خمور  به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان  یه‌كه‌م زه‌نگی لێدانى خوێندن لێدرا


له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌سوپای عێراق و هێزه‌ میلیشیاكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و مه‌خمور و شوێنه‌كانى دیكه‌ كه‌هێرشی  سه‌ربازی كرایه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ داگیر كران  ئه‌مرۆ له‌ده‌ستپێكى خوێندن له‌مه‌خمور له‌لایه‌ن قوتابیان و به‌رێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌ و به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ و قایمقامیه‌تى مه‌خمورو  به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى گوێڕ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان و وتنه‌وه‌ى سرودی نیشتیمانى ئه‌ی ره‌قیب یه‌كه‌م رۆژى خوێندنیان له‌ساڵی نوێدا كرده‌وه‌ 

111111


كارزان كاكل 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.