له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ربه‌لا ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كو دوێنێ هه‌ینى له بازگه‌یه‌كى شارى كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوى ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه ئه‌نجام درا و تیایدا زیاتر له ده هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا هاتووه ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى خۆیان شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌ربووریى كه‌سوكاریان بداته‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.