له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه" به‌فه‌رمی ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كێلگه نه‌فتیه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییه‌ی ئاشكراكرد
میدیاكانی جیهان ئه‌مڕۆ به بایه‌خه‌وه راسته‌خۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌یان گواسته‌وه‌و كه دواین هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سعودییه‌ی تێدا ئاشكراكرد" به فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له مووشه‌ك بارانكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی" تۆمه‌تبار كرد و گوتی : به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌به‌ر ده‌سته ئێران ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیه‌و وه ده‌زانین ئه‌و موشه‌كانه له كوێوه ئاراسته كراوه .
جوبه‌یر گوتیشی: هێرشه‌كه هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر هه‌موو جیهان ده‌بێت رێوشوێنی پێویست بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانه بگیرێته‌به‌ر .
له هەفتەی رابردوو هێرشێکی مووشه‌كی نادیار کرایە سەر چەند بنکەیەکی كۆمپانیای ئارامكۆ كه تایبه‌ته به دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودییە، ئەوەش کاردانەوەی جیهانیی لێ کەوتەوە و ئه‌و ده‌م ئه‌مریكاش گووتبوی : بە به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمینین كه ئێران ئه‌نجامده‌ره‌ی هێرشه‌كه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.