Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 06:39

ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو خوێندنیان ته‌واو کردووه‌ بڕوانامه‌کانیان په‌سه‌ند ده‌کرێت

هەر 15 کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو
کوردستان TV
#7
100%


ئاگاداریەک لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت هاتووه‌، بە مەبەستی رایکردنی کاروباری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی دەوڵەتە سەربەخۆکان (هەر 15 کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو) خوێندنیان تەواو کردووە، و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی پەسندکردنی بڕوانامەکانیانن، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی 22 و 23 و 24ی 9 لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت هەرێمی کوردستان دادەنیشن، و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن.

پێویستە بڕوانامەکان مۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لەسەر بێت کە خوێندنیان لێ تەواو کردووە، چونکە نوێنەرایەتی تەنیا مۆری دروستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم دەوڵەتانە پەسند دەکات.

هیوادارین ئەوانەی دەخوازن بڕوانامەکانیان پەسند بکرێت لەماوەی دیاریکراو سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.