وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق، عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی جووله‌كه بۆ به‌غدا كه پێشتر له عێراق بوو.
عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆیه‌كی لۆكاڵی عێراق ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه تاكو ساڵی ٢٠٢١ هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌زاران پارچه شوێنه‌وار كه له عێراقه‌وه براون بۆ ئه‌مریكا.
حه‌مدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌رشیفی جووله‌كه له عێراق له‌پێناو پاراستنی ساڵی ٢٠٠٤ براوه‌ته واشنتۆن، و حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا واژوو كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاكو ساڵی ٢٠٢١ وه‌ك دوا واده.
پێشتر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌رشیفی جووله‌كه له عێراق وه‌ك خۆی له ئه‌مریكا پارێزراوه و واشنتۆن پابه‌نده به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق واژووی كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.