سه‌ركرده له حووسییه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لی حووسی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سعوودیه وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به راگرتنی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه، ئه‌وا هێرشی زیاتر بۆسه‌ر سعوودیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوێنێ شه‌ممه به‌ناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی حووسییه‌كان، مه‌هدی مشات ئاشكرایكردبوو هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سعوودیه راگرتووه و داواشیكرد كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان بگرێته‌به‌ر.
به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆنتڕۆڵكردنی شاری سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن، به هه‌زاران ئه‌ندامی حووسییه‌كان له شاره‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
له میانی گردبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی حووسی گوتی: ئه‌گه‌ر سعوودیه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌هدی مشات سه‌باره‌ت به راگرتنی هێرشه‌كان ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌وه هێرشی زیاتر ده‌كرێته سه‌ر سعوودیه.
گوتیشی: هێز و توانای سه‌ربازییمان به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه و هه‌ر شوێنێك بمانه‌وێت گورزی لێ ده‌وه‌شێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.