ئه‌مڕ یه‌كشه‌ممه 22ی ئه‌یلوول، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆك بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كرد و رۆڵی به‌رزی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا به‌رز نرخاند و گوتی: ”من له بیرمه جه‌نابی بارزانی، هه‌وڵیدا ئه‌و رێكخراوه دابمه‌زرێت، بێگومان مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی زۆر پیرۆز و گه‌وره‌یان بینیوه به‌تایبه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلوول. شه‌و و رۆژ ده‌گه‌ڕان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و دێ به دێ، خه‌ڵكیان هانده‌دا و ئامۆژگاریان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكه‌ن، زۆرێك له‌وان چه‌كیان هه‌ڵگرت و شه‌هیدیشیان هه‌بوو، هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه پیرۆزه.
له به‌شێكی گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی گوتی: ”رۆڵی ئێوه ئامۆژگاری خه‌ڵكه و ئه‌و به‌لاڕێداچوونه‌ی درووستبووه راستی بكه‌نه‌وه، دینی ئیسلام دینی برایه‌تی و ته‌باییه، ئه‌ركی ئێوه‌یه خه‌ڵكی په‌رورده بكه‌ن له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و رێز له یه‌كترگرتن و یه‌كترقبووڵكردن. ئه‌وه‌ی له‌م دواییه بینیمان به‌ناوی دین كه كرا له هه‌ندێك شوێن، گه‌وره‌ترین تاوانبوو كه به‌رانبه‌ر دین كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی تیرۆریستان له كوشتن و سووتاندن كردیان، كه‌ی ئیسلام رێگه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی داوه؟ ئێوا ده‌توانن رۆڵێكی گه‌وره‌تر ببینن و ده‌بێ پشتیوانیشتان بكرێ، گرنگه خه‌ڵكی ئێمه واپه‌روه‌رده بكرێت كه دین و نیشتمان له‌یه‌كتری جیانه‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی دینداربێت نیشتمانی خۆشده‌وێ و ئه‌وه‌ی نیشتمانی خۆشبوێ دیندار ده‌بێت، ده‌بێ ئه‌و هاوكێشه‌یه رابگیرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.