ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ئامارێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی كوردیدا، له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا 11 هاووڵاتیی كورد به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی، مه‌ده‌نی، كرێكاری و مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پشتبه‌ستن به ئاماره‌كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2719ی كوردی، لانیكه‌م 263 هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه زیاتر له 92٪ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوكاری كردن و ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون 10 كه‌سیان ژن، 4 كه‌سیان مامۆستای قوتابخانه، 2 كه‌سیان مندال، 7 كه‌سیان قوتابی، كه‌سیكیان لێكۆڵه‌ر و كه‌سێكیشان ڕۆژنامه‌نووس بوون.
هه‌نگاو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی به پێتۆمه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه جیاكردووه‌ته‌وه
چالاكانی سیاسی: 243 كه‌س كه ده‌كاته 92٪ی كۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان.
چالاكانی كرێكاری و كۆڵبه‌ران: 10 كه‌س كه ده‌كاته 4٪ی كۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان.
چالاكانی مه‌ده‌نی:7 كه‌س كه ده‌كاته 3٪ی كۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان.
چالاكانی مه‌زهه‌بی: 3 كه‌س كه ده‌كاته 1٪ی كۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان.
جیا كردنه‌وه به پێی پارێزگاكان
پارێزگای ئورمیه: 112 كه‌س
پارێزگای سنه: 95 كه‌س
پارێزگای كرماشان 49 كه‌س
پارێزگای ئیلام: 4 كه‌س
پارێزگای خوراسان: 2 كه‌س
پارێزگای لوڕستان: 1 كه‌س
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.