به‌رپرسێكی خۆجێی عێراق رایگه‌یاند كه شه‌ش كه‌سی یه‌ك خێزان له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشه‌وه، كوژراون.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی خه‌یرات سه‌ربه قه‌زای گه‌رمه رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار، عیماد دلێمی گوتی: شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش په‌لاماری خیزانێكیان داوه له ناوچه‌ی نه‌باعی باكووری ناحیه‌كه.
به‌گوته‌ی عیماد دلێمی له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا، شه‌ش كه‌س له خێزانه‌كه، چوار پیاو و دوو ئافره‌ت، كوژراون.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی خه‌یرات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كه‌سێكی خێزانه‌كه چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان بوو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌م دواییانه په‌لاماره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان زیادیكردووه به‌تایبه‌تیش له سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.