لەمڕۆوە لە سنوری پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر، فۆرمی وانەبێژی بەسەر دەرچووانی پەیمانگا و زانكۆكاندا دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە نووسراوێكدا كە رێكەوتی 18ی ئەیلولی 2019 ی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێری كردووە، مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ مامۆستای وانەبێژ روونكراوەتەوە.
ئاماژە بەوەكراوە، فۆرمی وانەبێژی پەروەردەكانی ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، دەشتی هەولێر، ناگرێتەوە كە دەكاتە بازنەكانی یەكەم و دووەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.