ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تەقەکەرانەی راگەیاند، کە شەوی 20ی ئەم مانگە تەقەیان له لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-9-2019 ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ، رایدەگەیێنێت: "دوای 48 کاتژمێر لە رووداوەکە توانیمان کەسی تەقەکەر لەگەڵ هاوکارەکەی دەستگیربکەین و دانیشیان ناوە بە تاوانەکانیاندا".
ئاسایشی سلێمانی وتیشى" دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و چەکەشدا گیراوه کە لەکاتی تەقەکردنەکەدا بەکاریانهێناوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات: "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەم کەسانە سەربەخۆ ئەو کارەیان ئەنجام داوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.