هێزە ئەمنییەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانەی خومەینی تاران وێڕای پێشگرتن لە سەفەری دایکی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەی کورد، دەستبەسەریان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە 30ی خەرمانانی 21ی سێپتامبری 2019)، هێزە ئەمنییەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانەی خومەینی تاران وێرای پێشگرتن لە سەفەری دایکی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری کورد بۆ دەرەوەی ئێران، دایکی ناوبراویان بە ناوی ”ئێران حەمزەیی“ دەستبەسەر کردووە.
بەهمەن قوبادی بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی، هەواڵی دەستبەسەر کرانی دایکی ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لەو پۆستەدا نووسیویە کە ” بەداخەوە ئێستا ئاگادار کرامەوە کە دایکی پیرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.