به به‌شداری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌فتا و چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی نیویۆرك حه‌فتا و چواره‌مین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری سەرکردە و نوێنەری 193 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوەکە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات و گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی ئێران و بازرگانی نێودەوڵەتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.
له چوارچێوه‌ی شاندی عێراقیش، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بێت و هه‌روه‌ها شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریاش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نیویۆركه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.