به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر بڕیاری دادگا، قایمقامی سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركووك فه‌لاح خه‌لیل قایمقامی به زۆر سه‌پێندراوی كه‌ركووك له لایه‌ن پۆلیسی قۆریه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
راشیگه‌یاند: ئێستا فه‌لاح خه‌لیل ده‌ستگیر كراوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، پۆستی قایمقامی كه‌ركووك كه پشكی كورده، وه‌ك پشكی پۆستی پارێزگا و زۆربه‌ی پۆسته‌كانی دیكه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.