ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئەنوەر شێخانی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سوكار و دۆستانی كرد.
خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند ئەنوەر شێخانی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له بواری سینه‌ما و دراما و شانۆ خزمه‌تی به‌رچاوی كردووه و چه‌ند ساڵێكیشه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هونه‌ر دابڕابوو، ئه‌مڕۆش ئەنوەر شێخانی له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند ئەنوەر شێخانی ساڵی 1951 له دایك بووه و له ساڵی 1970 تێكه‌ڵ به جیهانی هونه‌ر بووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی شانۆی ماره‌یی بووه.
ئه‌نوه‌ر شێخانی لە ساڵی 1976 بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد مەڵبەندی گشتی.
له ساڵی 1991 لقی هەولێری کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستانی دامه‌زراندووه و له ساڵی 1992 یه‌كیك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌ی تیڤی.
له ساڵی 1998 یه‌كێك بووه له دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان، ئه‌نوه‌ر شێخانی بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتى رێزلێنانە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.