به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕشی سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ پێنج تۆمه‌تباریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی ژنێك ده‌ستگیركردو ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری تاپڕدا .
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: ڕۆژی 7-9-2019 ته‌رمی هاوڵاتی (ف ، أ ، ش ) به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ،له‌دایكبووی 1994 له گوندێكی سه‌ربه‌ناحیه‌ی شۆڕش دۆزرایه‌وه و دوای به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕش و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری تاپڕدا .
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه .
دوو له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 405-31
یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 21 چه‌ك
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی
دوو تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌كانی ( 456 ، 457 ) له‌یاسای سزادانی عێراقی .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چوار چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌و دوو چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ، پێنج ئۆتۆمبێلیش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.