له سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك و له كاتی باركردنی به‌نزین له یه‌كێك له كۆمپانیاكا نه‌وتییه‌كان، ئۆتۆمبێلیكی تانكه‌ری تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی گڕ ده‌گرێت و له ئه‌نجام كرێكارێكی كۆمپانیاكه گیانی له‌ده‌ستدا .
له‌مباره‌وه سه‌رۆكی كۆمپانیاكه له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه یه‌ك له كرێكاره‌كانی كۆمپانیاكه‌مان كه یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی بووه له كۆمپانیا، سه‌رقاڵی به‌نزین تێكردن بووه له ئۆتۆمبێلێكی تانكه‌ری تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی درووستبوونی شۆرت له ناو تانكه‌ره‌كه، به‌نزینه‌كه‌ی ناوی گڕ ده‌گرێت و دواتر تانكه‌ری ئۆتۆمبێله ده‌ته‌قێته‌وه و كرێكاره‌كه‌ش له ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
كرێكاره‌كه ناوی كامیران حه‌جییه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه و دانیشتووی ناحیه‌ی زاویته‌یه.
دوای ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه و گیانی له ده‌ستدانی، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.