شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.
پاش نیوهرۆی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونهوهی ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ھەولێر بهرێوهچوو.
بهپێی زانیارییهكانی كوردستان تیڤی پرسەكانی ئێستای ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دهكرێت.
ههروهها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە فازیل میرانی، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینكی و كاكە ئەمین نەجار.
شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێكهاتوون لە ئەرسەلان بایز،سەعدی پیرە،شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی.
كهمێك پێش ئێشتا كۆبوونهوهی هاوبهشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.