توێژه‌ران و پزیشكانی چاو، رێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌كار ده‌هێنن بۆ جوانی كه به‌بێ ئاگابوون له‌زیانه لاوه‌كیه‌كانی له‌ئێستادا بۆته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو، توێژه‌ران ئاشكرای ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو، ده‌بێته هۆی تێكچوون و تووشبونی چاو به چه‌نده‌ها میكرۆبی زیانبه‌خش، هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردوه ئه‌و عه‌ده‌سانه سنوری سروشتی تێپه‌ڕاندوه به‌وه‌ی، چه‌نده‌ها جۆری به چه‌ندین ره‌نگی جیاوازی لێ دروست ده‌كرێت.
هاوكات پزیشكانی چاو هۆشیاریان دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی عه‌ده‌سه بۆ كزی چاو به‌كار ده‌هێنن، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنن، له‌كاتێكدا ئه‌و عه‌ده‌سانه‌ی بۆجوانی و سه‌رنج راكیشی دروستكراوه زیانێكی زۆر له ئافره‌تان و گه‌نجان ده‌دات. له‌هه‌مانكاتدا پسپۆڕانی چاو له‌شاری ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند: ئه‌م عه‌ده‌سانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ برینداركردنی گلێنه‌ی چاو و له‌كۆتایشدا كوێربون، هاوكات به‌ڵگه‌شیان هێناوه‌ته‌وه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌هۆی پیسبونی عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌كه‌یه‌وه چاوێكی له‌ده‌ستداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كی له بینین‌دا هه‌بوبێت.له‌لایه‌كی دیكه‌وه پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند: به‌ریتانیا له هه‌ر 30 هه‌زار كه‌س، كه‌سێكیان عه‌ده‌سه له‌چاو ده‌كات و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا 15 هێنده زیادی كردوه.
له دیارترین ئه‌و زیانانه‌ی روبه‌روی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌كاردێنن، پزیشكه‌كان ئه‌م خاڵانه‌یان خستۆته روو:
- هه‌وكردنی چاو.
- تووشبونی چاو به میكرۆب.
- برینداركردنی گلێنه‌ی چاو.
- نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بینینی چاو كه له‌وانه‌یه له‌كۆتاییدا بگاته ئاستی كوێربوونی كه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.