کۆڕبەندی سەرکردایەتی گەنجانی سیاسی لە جیھان ناسراو بە GYLF ساڵانە لە ووڵاتی ئیسپانیا سەدان لاوی سیاسی و سەرکردەی دیاری جیھانی کۆدەکاتەوە.
دوای ھەوڵدان و پێشخستنێکی بەرچاوی لاوی سیاسی کورد لە پێگە ئەوڕوپی و نێودەوڵەتیەکاندا ، لاوانی ھەرێمی کوردستان توانیان لە کۆڕبەندی (گێلف) بۆ یەکەمین جار لەمێژوو وەبەفەرمی بەئاڵای کوردستانەوە بەشداربن.
فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە جێگری سەرۆکی ھەریەکە لە ڕێکخراوی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و جیھانە و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەکۆڕبەندەکەدا بەشدارە و دەڵێت زۆر بەختەوەرم کە توانیمان لەم ھەنگاوەشدا سەرکەوین و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش بەفەرمی لەم کۆڕبەندەدا دابنێین ، ئەم دەستکەوتە لەکات و ساتێکدایە کە گەلی کوردستان دووەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکاتەوە لە ٢٥ ی ئەم مانگەدا ، بۆیە ھەر نەتەوەیەک یاخود ھەر گەلێک بەردەوام بێت لەخەبات و نکۆڵی نەکات لەمافەڕەواکانی ئەوا حەتمەن ئەم نەتەوەیە یاخود ئەم گەلە بە زیندوویەتی ئەمێنێتەوە و دەبێتە جێگەی سەرنجی گەلانی تر.
لاوە کوردەکە دەڵێت ئێمە گەلێکی بێ دەوڵەتین ، یاخود بڵێین میللەتێکی ماف خوراوین بۆیە گرنگە ھەر تاکێکی کورد لەھەر ئاستێک بێت ئەوا لەدەرەوەی ووڵات نوێنەرایەتی گەلەکەی خۆی بکات و بەجیھانی بناسێنێت.
شایەنی باسە لەم کۆڕبەندەدا دەیان سەرۆک ووڵات و سەرۆک حکومەتانی پێشوو سیاسەتمدارانی بەناوبانگ باس لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن بۆ بەشداربووانی کۆڕبەندەکە و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.