بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئیسماعیل حاجی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا(مستەفا ئیسماعیل حاجی ناسراوە بە مستێ سمگەمور)ـمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو مستەفا ئیسماعیل كەسێكی دڵسۆزی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا بووە و پشتیوانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بووە و لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی چەندینجار كەوتووەتە زیندان و لە ڕێگەی كوردایەتیدا ماندوونەناسانە بەردەوام بووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو كەسوكار و ئاشنایانتان و گەلی كورد لە سووریا دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بارەگای بارزانی
24ـی 9ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.