شه‌وی رابردوو دوو كه‌س به هه‌شت كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ، له كۆمه‌ڵگه‌ی جهمكوركی له‌لایه‌ن ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستگیر كران.
به‌پێی زانیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌و دوو كه‌سه خه‌ڵكی زاخۆن و برای یه‌كترین و ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له سنووری هه‌ولێره‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
دوای پێگه‌یشتنی زانیاری، ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان خستوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر شه‌وی رابردوو به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان به هه‌شت كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری شیشه‌وه ده‌ستگیر كرد.
به پێی زانیاری ئه‌و دوو كه‌سه به نیاز بوونه به رێگه‌ی نایاسایی و له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ، ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره ده‌ربازی وڵاتی توركیا بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.