Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:54

سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندى یاوه‌رى گەڕانەوە عێراق

هەشت رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و چین واژۆ کراون
کوردستان TV
100%


دواى ئه‌وه‌ى رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، گەیشتبوونە چین، ئه‌مرۆش گه‌رانه‌وه‌ عێراق.

لە دوا رۆژی سەردانەکەیدا، عادل عەبدولمەهدی هەشت گرێبەست و رێککەوتنی لێک تێگەیشتنی لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە، پەیوەندییەکان، رۆشنبیری، پەروەردە و پەیوەندییە دەرەکییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین واژۆ کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی عەبدولمەهدی، شاندە باڵاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2019، گەڕاوەتەوە و گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

سەرلە ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەشت رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتى عێراق و چین واژۆ کراوە.

شاندی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فواد حوسێن وەزیری دارایی و چەندین بەرپرسی دیكەی عێراق و ھەرێمی كوردستان، چەند گرێبەستێكی بازرگانییان لەگەڵ حكوومەتی چین و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە واژووكرد، بڕیاریشە چین لە بواری ژێرخانی بنەڕەتی پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عەبدولمەهدییەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆك وەزیران و شاندی هاوڕێی بەشدارییان لە كۆڕبەندی هەماهەنگی ئابوری عیراقی چینی كردووە و چاویان بە سەرۆك كۆماری چینی میللی كەوتووە.

بەپێی بەیاننامەكە، لە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی عیراق بۆ چین، 8 ڕێككەوتن و یاداشتی لێگەیشتن واژۆكران، وێڕای واژۆكردنی گرێبەستە ڕاستەوخۆكان لەلایەن پارێزگارەكانەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.