هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی هاوپەیمانان مافی وەڵامدانەوە و بەگرییان هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژى داعش بە سەرکردایەتى ئەمەریکا لەبارەى هێرشەکەى شەوى رابردوو بە ئاڕاستەکردنى دوو موشەک بۆ سەر ناوچەى سەوز بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند؛ ئەو موشەکانە هیچ بنکە و دامەزراوەیەکى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى یان ئەمەریکاى نەپێکاوە، بەڵام هێزەکانى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى بەرگریکردن لە خۆى بە مافى خۆى دەزانێت.
هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە؛ بەرامبەر هەر هێرشیک کە بکرێتە سەر ئەندام و هێزەکانى ئەمەریکا و بنکە و دامەزراوەکانیان لێبوردە نابین، ئەوەشى دووپات کردوەتەوە کە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراقە، بۆیە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و پاڵپشتیکردنیان.
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان رایانگەیاند کە یەکێک لە موشەکەکان کەتوەتە روبارى دیجلە و دوەمیان کەوتوەتە ناوچەى سەوز بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى و مادى لێبکەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.