دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێمه له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا له‌وپه‌رى به هێزى داین، به‌لام بەدوای جەنگدا ناگەرێین و بەرژەوەندییەکانی خۆشمان دەپارێزین .
كه‌نالى "سکای نیوز" بلاوى كرده‌وه، كه تره‌مپ رایگه‌یاندووه" ئەمریکا سزاى زۆرى بەسەر ئێران‌دا سەپاندووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له سزادانى ئێران.
له لایه‌كى تره‌وه ھه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هاتنه پال ئه‌مریكا و راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا به‌رپرسیارییه‌تی ھێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئێران.
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ٧٤ه‌مین دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئێمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن راگه‌یه‌ندراوێكی ھاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ھێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی سعوودیه له ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ كرا و په‌یامی پشتیوانی له سعوودیه دووپاتكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.