كه‌ناڵێكی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایكردووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ ریاز، نێوه‌ندگیری له نێوان سعوودیه و ئێران ده‌كات.
كه‌ناڵی مه‌یادین له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات گواستویه‌تییه‌وه كه ئامانجی نێوهندگیرییهكهی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی ئێران و سعوودیه له‌عێراق كۆبكاته‌وه.
شایانی باسه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه كۆده‌بێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غدا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.