به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى سه‌ربازى "ستارس ئاند سترایپس"ى ئه‌مریكى كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕاپۆرت و بابه‌تى ئه‌ندامانى هێزى چه‌كدارى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، دوێنى سێشه‌ممه 24ى ئه‌یلولى 2019، له بابه‌تێكیدا به‌یانامه‌یه‌كى هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هوشدارى داوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان كرابوو له به‌غدا و له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌مریكى له عێراق، ئه‌وا ئێمه مافى وه‌ڵامدانه‌وه به‌كار ده‌هێنین.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شه‌وى دووشه‌ممه به هۆى هێرشێكه‌وه كه دوو گوللـه هاوه‌ن ئاڕاسته‌ى ده‌زگا و دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كان كرا له ناوچه‌ى سه‌وز و به یه‌ك كیلۆمه‌تر دوور له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێك به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا نه‌كه‌وتووه، هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى رایانگه‌یاندووه "ئێمه ئه‌و هێرشه به جددى وه‌رده‌گرین و هیچ نه‌رمییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نانوێنین".
جێگاى ئاماژه‌پێدانه دره‌نگانى شه‌وى دووشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2019، دوو گوللـه هاوه‌ن به یه‌ك كیلۆمه‌تر نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ناو ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ته‌قییه‌وه و هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى بۆ هێرشه‌كه ده‌رنه‌بڕى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.