دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ له به‌روارى 25/9/2017دا سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان، چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به ده‌نگی "به‌ڵێ" ده‌نگیان به ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا‌و رێژه‌ى %92ـی ده‌نگى خه‌لكى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا.
بۆ به‌رز پیرۆز راگرتنى ئه‌م یاده، ئه‌مرۆ چورشه‌ممه له ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ، به چالاكى جیاجیا یادى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كرایه‌وه‌و به‌م بۆنه‌شه‌وه هاولاتیان له تۆره‌كانى كۆمه‌لایه‌تیدا به جۆش و خرۆش و به نووسین و مانشێتى سه‌رنج راكێش ئه‌و یاده‌یان بیرخسته‌وه.
له‌م باره‌وه، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە دووەم ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا لە شاری هەولێر، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هەر یەک لە فۆتۆگرافەران "گەیلان حاجی و یوونس محەمەد و ڕۆژگار عوسمان" کردەوە.
پێشانگاکە بە پێشکەشکردنی چەند پارچە میوزیکێک لەلاین هونەرمەندی میوزیکژەن نۆژین خالیدەوە کرایەوە و دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەو سێ فۆتۆگرافەرە بەخشرا.
له باژارێ دهۆكێ ژى، بەرپرسێ دەزگەهی پاراستنا ئالایێ كوردستانێ دیاركر كو ئەڤرۆ 25/9/2019 ل دەمژمێر پێنچێ ئێڤاری ب هەلكەفتا سالڤەگەرا رێفراندوما سەربەخۆیا كوردستانێ دێ ئاهەنگەكا مەزن جەماوەری هێتە كرن.
لە شارى سلێمانیش لاوان بەجلی ڕەسەنی کوردەوەری و بەخشینەوەی شیرینی و ئاڵای کوردستان یادی ڕیفراندۆمیان كرده‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2019، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ڕێپێوانێک گەنجانەی بە کەژاوەی ڕەنگینی جلی ڕەسەنی کوردەواری و دابەشکردنی ئاڵای کوردستانەوە، ساڵیادی ساڵیادی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی گەلی کوردستانی کردەوە.
سەرەتایی یادەکە بە دابەشکردنی ئاڵای کوردستان، بەسەر ھەونیشتمانیانی شاری سلێمانی دەستیپێکرد، دواتر 25 باڵۆن وەکو ئامەژەیەک بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم بەرزکرانەوە و دوو کۆتری ئاشتی وەکو دووەمن ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان ئازادکران.
لەبەشێکی دیکە چالاکیەکەدا شرینی و درووشمی نیشتمانی بڵاوکرانەوە و ھاووڵاتییان خۆشحاڵ بوون بەوەی گەنجان لە پرسە نیشتمانیەکاندا ڕۆڵی کارایان ھەیە و پەیامی نیشتمانی بڵاو دەکەنەوە.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی، پانێڵک لە هوتێل تایتانیکی سلێمانی بۆ چوار بەرپرسی باڵای حزبەکانی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتو ڕێک دەخات و، ماموستایانی زانکۆ و کەسانی ئەکادیمیش بەشدار دەبن.
لە كه‌لاریش له ساڵڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕیفراندۆم لە لێژنەی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارۆچكەی كەلار كرایەوە، یەكەم كۆڕیش لەسەر بایەخ و گرنگیی ڕیفراندۆم لەلایەن بەرپرسى لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسترا.
حوسێن عەبدولكەریم، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە 25/9/2019، لە دووەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆ یەكەمجار هۆڵی ڕۆشنبیریی (ڕیفراندۆم)مان لە لێژنەی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی 22ی گەرمیان كردەوە".
گوتیشى" هەر ئەمڕۆ لەنێوەندی ئەو هۆڵەدا كۆڕێكمان بۆ ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ساز كرد".
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، یەكەم كۆڕی نێو هۆڵه‌كه، لەسەر گرنگیی ڕیفراندۆم بوو، وەك دەستكەوتێكی سیاسی و یاسایی بۆ گەلی كورد.
كەركووكییەكانیش له شارى كه‌ركووكى دڵى كوردستانه‌وه، لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، بێ گوێدانە دەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە لە شوێنە گشتییەكان ئاڵای كوردستانیان هەڵكردو یادی ڕیفراندۆمیان به‌رزو پیرۆز راگرت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه به‌و بۆنەیەوە له ده‌روازه‌ی شار به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه ئاڵای كوردستان هه‌ڵ ده‌كات.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له دووه‌مین ساڵیادی پڕشكۆی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا له ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه، به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی لق و به‌شێك له هه‌ڤاڵانی ناوچه‌كانمان، له ڕێوڕەسمێکی تایبه‌تدا ئاڵای پیرۆزی كوردستان‌مان هه‌ڵكرد".
به‌سام عه‌لی گوتیشی" ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، شانازی به‌م ڕۆژه‌وه ده‌كه‌ین، سه‌رۆك بارزانی ئه‌ندازیاری ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانە، ساڵانه و له 25ی 9ی هه‌موو ساڵێكدا یادی ڕێفراندۆم ده‌كه‌ینه‌وه، ساڵی ڕابردووش له هه‌ڵه‌بجه یاده‌كه‌مان به‌رز ڕاگرت".
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی سیروان و خورماڵ و بیاره به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوون له دووه‌مین ساڵیادی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا.
له لایه‌كى تره‌وه ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و هاووڵاتیانی خانه‌قین، ئه‌مڕۆ له دووه‌م ساڵیادی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ژماره‌یه‌ك چالاكیان ئه‌نجامدا و ئاڵای كوردستانیان دابه‌ش كرد.
تێزانین له رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی هه‌رێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەرکەوت زیاتر لە %92ـی هاووڵاتییانی کوردستان دەیانەوێ کوردستان لە عێراق جیا بکرێتەوە و سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە سەرۆک بارزانی رێبەرایەتی و جەختی لەسەر ئەنجامدانی دەکردەوە، بە ڕای زۆرینەی سیاسەتمەدارانی کورد رووداو و شۆڕشێکی گەورەی نەتەوەیی بوو لە مێژووی گەلی کوردستان و تا هەتایە کوردستانییەتی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی سەلماند.
هاولاتیانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو سالێك ریفراندۆم وه‌ك ڕۆژی نیشتمانیی كوردستان یاد ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بەڕێوە دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.