ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، دۆخی ناوچه‌كه‌ی به سه‌خت و ئاڵۆز ناوبرد، به‌ڵام له ھه‌مانكاتدا گه‌شبینی خۆی نیشاندا به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه.
عه‌بدولمه‌ھدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دوای كۆتایھاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته به‌بۆنه‌ی یادی نیشتمانی سعوودیه‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات كراوه كه به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت، ھه‌روه‌ھا تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و ھه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رھه‌ڵدانی ھه‌ر گرژی و ئاڵۆزی و پێكدادانێك ئامانجێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی بووه.
عه‌بدولمه‌ھدی رایگه‌یاندووه "كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانمان چڕ و قووڵ و راشكاوانه و راسته‌وخۆ بوو، ھه‌روه‌ھا باسمان له چۆنێتی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی نه‌وت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرد، جگه له باسكردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه و رێگریكردن له سه‌رھه‌ڵدانی جه‌نگ تیایدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌شبینی خۆی نیشانداوه له چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه و ھه‌وڵدان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "ھه‌مووان جه‌نگیان ناوێت و له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دان".
عه‌بدولمه‌ھدی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ھه‌رچه‌نده دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به سه‌خت و ئاڵۆز ناوده‌بات، به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی دان به‌خۆداگرتن و ئارامی و ھه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كلیلی كێشه‌كان و رێگاچاره‌یه‌ك كه خواستی ھه‌مووانی له‌سه‌ر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.