لیژنە هاوبهشهكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ داخستنی ئەو شوێنكارانە دهستپێكردووه كە سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل دادەنێن، ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت؛ پێویستە ئەو شوێنانە مۆڵەتیان هەبێت و پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن.
محەمەد جافر، ئەندامی لیژنەی سیستمی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاند؛ هەڵمەتێكمان دەستپێكردوە بۆ داخستنی هەمو ئەو شوێنانەی كە سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل دادەنێن.
وتیشی؛ بهبریاڕی وەزارەتی ناوخۆ ئهوشوێنانه داخراون لهبهر ئهوهی ئەو شوێنانەی سیستمی عاز بۆ ئۆتۆمبێل دادەنێن مۆڵەتی كاركردنیان نییه، ههروهها پێویسته پەیڕەوی سیستمی سەلامەتی بكەن و ئەو شوێنكارانە كەسانێك كاری تێدا بكەن كە هەڵگری بڕوانامەی (ئایزۆ) بن.
ئاماژەی بەوەكرد، لە رابردودا چەند ئۆتۆمبێلێك بەو هۆیەوە ئاگریان گرتوە، بۆیە بڕیارەكە بۆ پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییانە.
لە سلێمانی ژمارهیهك شوێنكاری هەیە كە سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل دادەنێن و لەو رێژەیەش سێ شوێنیان مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، بەڵام بە گوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم مۆڵەتەكان هەڵوەشاونەتەوەو پێویستە مۆڵەتی نوێ دەربهێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.