به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌ستگیر كردنی ژن و مێردێكی دانیشتووی ڕانیه‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند تاوانێكی دزی كردنیان ئه‌نجام دابوو.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینیان كرد به‌مه‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌دزی له ماڵه‌كه‌یان كراوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی بكه‌ری تاوان.
له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان و به‌دواداچوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژن و مێردێكیان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاون به دزیكردن له ماڵان.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له به‌رده‌می پۆلیس و دادگا دانیان به‌وه‌ناوه كه بڕی (350000)هه‌زار دینار له ماڵی دراوسێیه‌كیان دزیووه. له كاتێكدا هه‌وڵیانداوه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ماڵه دراوسێكانیان دروست بكه‌ن و شاره‌زایی ناو ماڵه‌كانیان ببن و به‌شه‌و به نهێنی بچنه ماڵیان و دزیان لێبكه‌ن.
سه‌ره‌ڕا ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌یاندا ده‌ركه‌وت كه سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا دزیان له ماڵێكی دراوسێیان كردبوو له شاری ڕانیه كه بڕی ( 10 ) مساقاڵ زێڕ و (700000) هه‌زار دیناریان دزی بوو.
له ئێستادا تۆمه‌تباران هه‌ردوو ژن و مێرده‌كه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵه دانیشتوی شاری ڕانیه‌ن به‌پێی ماده‌ی 444 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.