به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له ئه‌نجامی ھێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له پارێزگای ئه‌نبار ٥ چه‌كدار كوژراون، ھه‌روه‌ھا له پێكدادانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش و ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری نێوان پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین ٧ چه‌كداری تریان كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه كه له ھه‌ڵمه‌تێكی ھێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كانی باكووری ئه‌نبار و رۆژئاوای سه‌ڵاحه‌دین، له ناوچه‌ی ئوم توس رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی پێكدادانی ھه‌ردوولا ٧ چه‌كداری داعش كوژراون و ٣ ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان سووتاون.
له‌لایه‌كی تره‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق سێ چه‌كداری تری داعشیان كه ھه‌وڵی ھه‌ڵھاتیان ده‌دا كوشتووه و هاوكاتیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ند ئامانجێكیان پێكاوه كه تێدا دوو چه‌كداری تری داعشیان كوژراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌و ھه‌ڵمه‌تانه‌دا كوژراون، گه‌یشتووه‌ته ١٢ تیرۆریست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.