Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 01:17

وەزیری پێشمەرگە: لەپرۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین

لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  سیروان بارزانی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە نزیکەوە پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە شۆڕش ئیسماعیل, وەک وەزیری پێشمەرگە کردو هیوای خواست لەو ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتوو بێت.

راىشیده‌گه‌یه‌نن ، لە دیدارێکدا، کە سەربەست لەزگین, بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وه‌زاره‌ت ئامادەیبوون، بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو لە پڕۆسەی باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بەردەوامین و هەوڵدەدەین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە نەهێڵین. روونیشیکردەوە؛ بۆ گەیشتن بە راستەڕێگەی پرسی خۆڕێکخستنەوە پێویستیمان بە کۆدەنگی و تێگەیشتنی نیشتیمانیانەی هاوبەش هەیە.

لە کۆتاییدا بەوردی تاوتوێی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیا جیاکان کراو هەمووان هاوڕابوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و بیری توندڕەوانە.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.