جێنشینی سعوودیه ، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "فرونت لاین" له كه‌ناڵی "PBS"ی ئه‌مریكی كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داھاتوو په‌خش ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار به‌رپرسیارێتی خۆی له تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقجی راگه‌یاندووه كه ساڵی رابردوو له‌ناو كۆنسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ كوژرا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵه‌كه، بن سه‌لمان رایگه‌یاندووه "(تاوانه‌كه) له سه‌رده‌می ئیداره‌ی مندا روویداوه، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی له ئه‌ستۆ ده‌گرم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو فه‌رمانگه‌یه‌ك روویداوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندایه".
بن سه‌لمان له‌ھه‌مانكاتدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و روویداوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵه‌كه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره جێنشینی سعوودیه باس له رۆڵی خۆی ده‌كات له كوشتنی خاشقجی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.