Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 01:10

ئه‌منه‌ سووره‌که‌ی سلێمانی به‌ ناچاری داخرا

دوای خۆڕاگرییه‌كی زۆری كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌ به‌هۆی ڕاگیرانی بودجه‌و مووچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی سلێمانی داخرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا له‌ په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی داخستنی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.

له‌ باره‌ی داخستنی مۆزه‌خانه‌كه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: دوای خۆڕاگرییه‌كی زۆری كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌ كه‌ زیاتر له‌ 4 مانگه‌ موچه‌و بودجه‌ی مۆزه‌خانه‌ ڕاگیراوه‌، كه‌ نه‌توانراوه‌ سێرڤزی به‌شه‌كان و هۆله‌كانی مۆزه‌خانه‌ بكرێت به‌م هۆیه‌وه‌ كێشه‌ی هونه‌ری وته‌كنیكیان بۆدروستبووه‌، پاشانیش زۆرێك له‌كارمه‌ندان كرێچی و خاوه‌نی مناڵن و پێویستیان به‌سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانه‌ كه‌ به‌ناچاری رۆژانه‌ ده‌چن بۆكاری كرێكاری تا بتوانن درێژه‌ به‌ژیانی ڕۆژانه‌یان بده‌ن ،كه‌ ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆی په‌كخستنی به‌ش و كارو چالاكییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ ناچاری تا ئه‌و كاته‌ی تاچاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌كرێت مۆزه‌خانه‌كه‌ داده‌خه‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.