به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی و به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق، ئه‌دهه‌م عه‌بدولمونعیم سێ به‌شی نوێ له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی فێركاری بۆ منداڵان له شاری هه‌ولێر كرانه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و به‌شانه ده‌كرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتربوونی ره‌وشی نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت.
سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی باشتر، سێ به‌شی گرنگ له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕین كرانه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له به‌شه‌كانی نازور، به‌شی چاودێری چڕ و ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ منداڵه ناكامه‌كان".
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له شاری ھه‌ولێر به‌شی نازوری منداڵان ده‌كرێته‌وه و گوتی: "به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، پێویست ناكات منداڵان بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن. له ھه‌مانكاتیشدا دابینكردنی ئه‌و ئامێرانه زۆر گرنگن له چاودێریكردنی منداڵانی ناكام، به‌شی چاودێری چڕیش له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له چاودێریكردنی منداڵه ناكامه‌كان".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی له عێراق، ئه‌دھه‌م عه‌بدولمونعیم رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی ھاوكاریه‌كانیان پاڵپشتی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕین-یان كردووه به كردنه‌وه‌ی سێ به‌شی گرنگ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌ك ته‌نھا بۆ منداڵانی شاری ھه‌ولێر به‌ڵكو چاره‌سه‌ری سه‌دا ٤٠ی منداڵانی ئاواره‌كانیش ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.