ئامانج ساڵح په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، كۆبوونه‌وه‌ى شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌ستى پێكرد
به‌ر لهبهرێوهچوونى كۆبوونه‌وه‌كه كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كهلهكۆبوونهوهیان له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتى گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت.
گوتیشی، دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی تاوتوێده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.